لە بەندیخانەی سەقز بەندكراوێك بۆ جێبەجێكرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترایەوە

کوردستان

24/04/2024‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه



فەرزاد خادم كە نزیكی چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر كرا و سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ ژووری تاكە كەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گواستراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێكردنی سزای سێدارەی ئەم بەندكراوە زۆرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی هەنگاو، بەندكراوێكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی فەرزاد خادم كە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزاكەی بۆ ژووری تاكە كەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گواستراوەتەوە.

سزای سێدارەی ئەم بەندكراوە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێدەكرێت.

فەرزاد خادم ٢٧٢٠ بە تۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لەڕێگەی بەكارهێنانی چەك، دەستبەسەر كرا و لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.