ڕێواز فایەق نهێنییەکانی ناو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئاشکرادەکات

کوردستان

03/05/2024‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕێواز فایەق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان زانیاری لە بارەی کاروبار و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە ئاشکرادەکات.

ڕێواز فایەق بۆ ماڵپەڕی درەو باسی لەوەشکردووە، بەهێزترین ئۆپۆزسیۆن لەمێژووی پەرلەمانی کوردستاندا لەخولی سێیەمدا بوو، نزیکەی 40 پەرلەمانتار بوون، گۆڕان تازە درووستببوو، کۆمەڵ و یەکگرتووش هەبوون، بەڵام چونکە فراکسیۆنی کوردستانی یەک بوون بۆ سەرۆکایەتی ئاسانتر بوو.

دەشڵێت، لە خولی چوارەم هەموو ئامادەبووانی پەرلەمان لەنێو دەسەڵاتدا بوون.

سەرۆکی  خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، خولی پێنجەم جۆرێکی تر بووە، فراکسیۆنەکانی دەسەڵات کێشەیان لەنێودابوو، ڕێکنەبوون، ئۆپۆزسیۆنەکانیش هەیانبوو وەک یەکگرتوو پرۆژەی هەبوو، هەشبوو وەک نەوەی نوێ هیچ پرۆژەیەکی نەبوو، زیاتر کاریان بۆ ڕایگشتی و دەرەوە دەکرد.

بەپەلە