شارپرێس:
کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانێکی منداڵانی تابلێتی گالاکسی تاب ئەی 9ی خستە بازاڕەوە، بەوپێیەی ڕێگە بەدایکو باوکان دەدات چاودێریی بەکارهێنانی یارییەکانو ئینتەرنێت لەلایەن منداڵەکەوە بکەن.
کۆمپانیاکەی کۆریای باشور ڕونیشیکردۆتەوە، ئامێرە نوێیەکە شاشەیەکی 8.7 ئینجیی لەگەڵدایە بەڕونی 1340 x 800 پێکسڵ، لەگەڵ توانای بەکارهێنانی قەڵەم لەگەڵیدا.
تابلێتە نوێیەکە کەناوی Galaxy Tab A9 Kids Editionیە، پڕۆسێسەرێکی MediaTek Helio G99 هەیە بەڕامی 4 گێگابایتو بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت کە دەتوانرێت لەڕێگەی کارتی میمۆری microSD فراوان بکرێت.
تابلێتەکە لەسەر سیستەمی کارپێکردنی گوگڵ ئەندرۆید کاردەکات، هەروەک پشتگیریی لەتەکنەلۆژیای بلوتوزی 5.3و جی پی ئێسو گلۆناسو بیدۆو گالیلۆو کیو زی ئێس ئێس دەکات.
ئامێرەکە بەپاترییەکی 5100 میلی ئەمپێر تەیار کراوە، هەروەک بەرگێکی تێدایە بۆ پاراستنی بۆدییەکەی.
و: ئاکۆ ئاڵی