شارپرێس:
لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى قه‌واره‌ى به‌ره‌ى گه‌ل لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاند، "من نه دژى یهكێتیمو نه دژى پارتیم، من هاتوم ئه‌م میله‌ته له‌ده‌ستى پارتى‌و یه‌كێتى ڕزگاربكه‌م"، ده‌شڵێت:"جۆ بایدن هه‌مان قسه‌كانى كاك مه‌سعودى دوباره‌كرده‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
لاهور شێخ جه‌نگى دواى به‌شداریكردنى له‌هه‌شته‌مین دیدارى سلێمانى، به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"ئه‌گه‌ر دیموكراسى باڵاده‌ست بوایه له‌م وڵاته، ده‌بوایه به‌بێ پارتى په‌كمان نه‌كه‌وتایه، له‌هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه دیموكراسى تێیدا باڵا ده‌ست نییه".
وتیشى:"ئه‌گه‌ر پارتى ئاماده‌نه‌بێت به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن بكات، به‌وپێیه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و كۆمسیۆن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارن به‌هه‌ڵبژاردن، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر پارتى ته‌نها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕابسپێرێت، به‌دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌كه په‌كى ده‌كه‌وێت، هیوادارم وا نه‌بێت".
جه‌ختیكرده‌وه، "من خۆم له‌ناو یه‌كێتى بوم، هه‌موو كاره باش‌و خراپه‌كانى خۆمى لێ ده‌رناكه‌م تا ئه‌وكاته‌ى له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا بوم، ئێستاش یه‌كێتى‌و پارتى دۆخێكی خراپیان خوڵقاندوه".
ئه‌وه‌شى وت:"سه‌رۆكى هه‌رێم پێنج جار واده‌ى هه‌ڵبژاردنى دیاریكردوه‌و وا خه‌ریكه دیسانه‌وه كێشه‌ى بۆ دروستده‌كرێته‌وه ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دووساڵه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه له‌هه‌رێمى كوردستان، قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌مه‌ترسیدایه، بۆ نمونه په‌كه‌وتنى په‌رله‌مان، ڕۆژ به‌ڕۆژیش قه‌واره‌ى هه‌رێم زیاتر مه‌ترسى له‌سه‌ر دروستده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژى دیكه له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردن‌و دوابكه‌وێت، جۆ بایدن كاتێك جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى پاك‌و بێگه‌رد كرده‌وه، ئه‌توانین بڵێین هه‌مان قسه‌كانى كاك مه‌سعودى دوباره‌كرده‌وه".