1. سوڕی مانگانە چۆن کاریگەری لەسەرم هەیە؟
* خوێنو لەدەستدانی ئاسن هەیە، لەوانەیە هەست بەماندوێتیو سەرگێژخواردن بکەیت بەئاسانی.
* گرژبونی منداڵدان لەوانەیە ببێتە هۆی خێرابونی گرژبونی سوڕی مانگانە.
٭ پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە، بەهۆی کاریگەری گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە تووشی گۆڕانکاریی دەبێت.
* لەڕوی سۆزدارییەوە لەوانەیە گۆڕانی باری دەرونیت هەبێت یان بەئاسانی بێزاربیت.
* لەڕوی جەستەییەوە لەوانەیە توشی ئاوسانی سکو سکچونو دڵتێکهەڵهاتن بیت.
2. خۆراک چۆن کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە دەبێت؟
خۆراکەکان هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر منداڵدان نییە، چونکە کاتێک خواردنیان پێدەدرێت، بەگەدەو ڕیخۆڵەکاندا تێدەپەڕن کە پەیوەندییان بەمنداڵدانەوە نییە، بەڵام ڕەنگە هەندێک خۆراک کاریگەرییان هەبێت لەسەر نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانەو لەکاتی سوڕی مانگانەدا، هەڵبژاردنی ئەو خۆراکانە کە دەتوانن نیشانەکانی سوڕی مانگانە کەمبکەنەوە پێشنیازدەکرێت.
3. ئەو خۆراکانەی پێشنیازکراوە لەکاتی سوڕی مانگانەدا
1- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو
• خواردنی ئاوی پێشنیازکراوی ڕۆژانە 2.7 لیترە.
• یارمەتی پڕکردنەوەی گرژبونی شلەی لەشدەدات لەلەدەستدانی خوێنو کەمکردنەوەی سەرئێشە یان سەرگێژخواردن.
• دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاوسانی سک.
2- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەئاسن (لەوانەش ماسی، پەلەوەر، سەوزە سەوزە گەڵادارەکان وەک سپێناخ) دەتوانن ئەو ئاسنی لەدەستچوو لەڕێگەی خوێنبەربونی سوڕی مانگانەوە پڕبکەنەوە.
3- ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینو ڕیشاڵیان تێدایە دەتوانن یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێنتان بدەنو وزەی بەردەوامتان بۆ دابین بکەنو ئارەزوەکانتان کەمبکەنەوە.
4- ئۆمیگا 3/ زەیتی ماسی دەبێتە هۆی نەهێشتنی گرژبونی سوڕی مانگانەو خەمۆکیو گۆڕانی باری دەرونی.
5- هەندێک گیا وەک زەنجەفیلو دارچین دەتوانن ئازاری سوڕی مانگانە کەمبکەنەوە، بەڵام پێویستە دوربخرێتەوە لەزیادەڕۆیی لەخواردنی.
6- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەڤیتامینو کانزاکان.
4ـ ئەو خۆراکانەی پێویستە لەکاتی سوڕی مانگانەدا لێیان دوربکەویتەوە.
1- خواردنی خوێ/ بەرزی سۆدیۆم
زۆر خواردنی خواردنی خوێ یان سۆدیۆمی زۆر دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئاوو ئاوسانی جەستەو ئاوسانی سک.
2- شیرینی/ ئەو خواردنانەی شەکریان زۆرە
زۆر خواردنی شەکر دەبێتە هۆی هەڵاوسانی شەکری خوێنو گۆڕانی باری دەرونی.
3- کافاین/ چا/ قاوە
کافاین دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئاوو ئاوسانیو سەرئێشەی بەرەوپێشچون، بەڵام کەمی کافاینیش دەبێتە هۆی سەرئێشە، بۆیە پێویست ناکات واز لەخواردنەوەی خواردنەوە کافاینییەکان بهێنیت؛ تەنها بەڕێژەیەکی مامناوەند بیهێڵەرەوە.
4- گۆشت/ گۆشتی سور وەک گۆشتی مانگا
دەوڵەمەندە بەئاسنو یارمەتی پڕکردنەوەی ئەو ئاسنە دەدات کە لەکاتی سوڕی مانگانەدا لەدەستدەچێت، بەڵام ڕێژەیەکی زۆری پرۆستاگلاندینیشی تێدایە کە دەبێتە هۆی گرژبونی منداڵدانو گرژبونی سوڕی مانگانە توندتر دەکات.
5-خواردنە تیژو بەهاراتییەکان
ڕەنگە خواردنە بەهاراتییەکان گەدەت بخورێنن، هەرچەندە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر منداڵدان نییە، بەڵام خۆراکە بەهاراتییەکان دەبنە هۆی هەستکردن بەسوتانی گەدەو سکچونو ڕشانەوە کە کاریگەری خراپی لەسەر نیشانەکانی سوڕی مانگانە دەبێت.
و. سۆما والی