شارپرێس:
به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سلێمانى هێرشده‌كاته‌سه‌ر دادگاى باڵاى فیدراڵى‌و بهدادگایهكى نادهستورىو نایاسایی ناوى ده‌بات، ده‌شڵێت:"بڕیاره‌كانى ئه‌و دادگایه له‌شوێنى دیكه‌وه دیزاین‌و پرۆگرامین دهكرێتو بهشرینقه ده‌خرێته مێشكی ئه‌وانه‌وه‌و ئه‌وانیش دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌یكه‌ن به‌بڕیار"، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئه‌گه‌ر له‌سلێمانى پارتى ببێته حزبى یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ى لهههولێرو دهۆك كردومانه لێره‌ش ده‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر ویستمان جاده‌یه‌ك دروستبكه‌ین 10 ساڵى پێناچێت به‌دڵنیاییه‌وه".
ئارى هه‌رسین به‌رپرسى لقى چوارى پارتى له‌سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "هۆکاری ئەو پیلانگێرییەی لەلایەن ئەو دادگا نادەستوورییەی بەغداوە لەهەرێم کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی یەکڕیزیی، لەبەرئەوە ڕەنگە لایەن هەبێت لەهەرێمی کوردستان بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی خۆشحاڵ بێت".
وتیشی:"ئەگەر نەیارێکی کورد بەرەوە ڕوت بوەستێتەوەو پیلانگێریت لێبکات زۆر ئازار بەخش نییە بەقەد ئەوەی لایەنێکی سیاسی کورد بێت‌و لەهەرێمی کوردستان بێت، دڵی بەو پیلانگێرییە دەرەکییە خۆش بێت کە لەلایەن ئەو دادگا نادەستورییە لەهەرێمی کوردستان کراوە".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش ئارى هه‌رسین وتى:"ئێمه وه‌ك پارتى 38 كورسیمان هه‌یه به‌ره‌و 100 كورسى ده‌چین، ئه‌م قسه‌یه‌شم له‌وره به‌رزیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆ نمونه كاتێك تۆ ده‌چیته تاقیكردنه‌وه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ 60 نمره چویت، به 45 ده‌نیشیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ 100 نمره چویت، به80وه دێیته‌وه".
سه‌باره‌ت بهبڕیارهكانى دادگاى باڵاى فیدراڵیش ئارى هه‌رسین ڕایگه‌یاند، "دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌ستورى نییه، بڕیارهكانیشى سیاسین دهستورىو یاسایی نیین، بڕیارهكانیشى موئامه‌ره‌یه دژى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین، بڕیارى خراپتر دژى هه‌رێم به‌ڕێوه‌یه له‌عێراقه‌وه كه له‌شوێنى تره‌وه دیزاین‌و پرۆگرامین كراوه‌و بهشرینقه لهمێشكى به‌رپرسانى به‌غدا دهدرێتو دواتر له‌دژى هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت".
سه‌باره‌ت بهههماههنگیهكانى نێوان لقى چوارى پارتى‌و داموده‌زگا فهرمیهكانى هه‌رێم به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى جه‌ختیكرده‌وه، "هیوادارین یه‌كه ئیداریه‌كان حسابى په‌نابه‌ر بۆ ئێمه نه‌كه‌ن، چونكه شارى خۆمانه‌و چه‌نده سلێمانى شارى گۆڕان‌و یه‌كێتیه، ئه‌وه‌نده‌ش هى پارتیه، نابێت جیاوازى له‌نێوان هیچ لایه‌نێك بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن لهههولێرو دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه نابێت جیاوازیى بكرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر له‌سلێمانى پارتى ببێته حزبى یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ى لهههولێرو دهۆك كردومانه لێره‌ش ده‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر ویستمان جاده‌یه‌ك دروستبكه‌ین 10 ساڵى پێناچێت به‌دڵنیاییه‌وه، چه‌ندینجار مه‌سرور بارزانى به‌خه‌ڵكى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى وتوه، ڕێگه‌مان بده‌ن با خزمه‌تتان بكه‌ین، به‌واتاى ئه‌وه‌ى ده‌نگمان بده‌نێ با خزمه‌تتان بكه‌ین، ئه‌مه‌شى بۆیه وتوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى لهههولێرو دهۆك هه‌مانه له‌سلێمانى نیمانه".