شارپرێس:
سەرۆکی ڕێکخراوی پاوە بۆ کار‌و باری مافی مرۆڤ‌و داکۆکیکردن لەزیندانیان ئاشكرایكرد، خه‌ڵاتى ماندێلا كه خه‌ڵاتێكى نێوده‌وڵه‌تیه، به‌ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم به‌خشرا، ده‌شڵێت:"له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق ده‌زگاكه هه‌نگاوێكى زۆر گه‌وره‌و مرۆیی ناوه".
هۆگر چەتۆ سەرۆکی ڕێکخراوی پاوە بۆ کاروباری مافی مرۆڤ‌و داکۆکیکردن لەزیندانیان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، تۆڕى دادپه‌روه‌رى به‌ندیه‌كان له‌عێراق له‌چوارچێوه‌ى خه‌ڵاتێكى ساڵانه كه بهخهڵاتى ماندێلا ناسراوه، ده‌زگاى ئاسایشى ههرێمو دوو فه‌رمانگه‌ى دیكه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان خهڵاتكردوه.
وتیشى:"16 دامه‌زراوه پێشنیازكرابون بۆ ئه‌و خه‌ڵاته، دوو دامه‌زراوه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان بون‌و ئه‌وى دیكه‌ش لهبهسرهیه كه گرتوخانه‌ى گه‌ورانى به‌سره‌و ئه‌وانه‌ى هه‌رێمیش چاكسازى ژنان‌و ئافره‌تانى دهۆكو ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ڕه‌نگه پرسیار بكرێت ئاخۆ بۆچى ده‌زگای ئاسایشى هه‌رێم، هه‌ڵبه‌ت ده‌مه‌وێ پێتانڕابگه‌یه‌نم، له‌ئاستى هه‌موو عێراقدا ئه‌و ده‌زگایه هه‌نگاوێكى زۆر گه‌وره‌و كاریگه‌رى ناوه، ئه‌ویش تۆماركردنى به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی هه‌موو دانپێدانانهكانه له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه، هیچ دانپێدانانێك له‌ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا نییه، بۆیه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشراوه".
جه‌ختیكرده‌وه، "به‌و هه‌نگاوه‌یان، ده‌زگاى ئاسایشى ههرێمو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى، ته‌واوى ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه لهدهزگاى ئه‌منیدا له‌ژێر گوشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا وته‌ى تۆمه‌تباران وه‌ربگیرێن، وه‌ك وتم ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ش له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق یه‌كه‌م ده‌زگا، ده‌زگاى ئاسایشى ههرێمو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانین كه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان جێبه‌جێكردوه".