شارپرێس:
مارسیلۆ تێکسیرا سەرۆکی یانەی سانتۆس داواکارییەکی ئاشکرا کرد کە لەلایەن نەیماری ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودییەوە پێگەیشتبوو، دوای ئەوەی یانه‌كه‌ى بۆ خولی پلە دوو دابەزی.
تێکسیرا ڕایگه‌یاندوه، پەیوەندییەکى له نه‌یماره‌وه پێگه‌شتوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه.
تێکسێرا داواکارییەکەی نەیماری ڕوونکردەوە سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی یاریزانەکەی یانەی هیلال بۆ یانەی سانتۆس، کە بۆ یەکەمجاره یانه به‌رازیلیه‌كه ئاسته‌كه‌ى دابه‌زیوه بۆ خولى پلهدووى به‌رازیل.
نەیمارى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى لە یانەی سانتۆس دەستیپێکرد، لە ساڵی ٢٠١٣ لە ڕێگەی بەرشەلۆنەوە بەرەو ئەوروپا ڕۆشت، دواتر لە ساڵی ٢٠١٧ ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد‌و هاوینی ڕابردوو درێسی هیلالى سعودى له‌به‌ركرد.
ئ.ق