دەبێت دان بەوە بنێین
کە کورد بەسروشتی خۆی سۆزدارە و هەستوسۆزەکەی زاڵە بەسەر عەقلی ، ئەمە بۆتە کلتوور
، کورد زوو لەبیر دەکات و زاکیرەی لاوازە و خێراش دەبوورێت و ، خێرا ئەوە لەبیر دەکات
کە ناحەزانی چ کارەساتێکی گەورەیان بەسەر هێناوە و ، تەنها دوا لەقتەی فیلمەکەی لەبیر
ماوە ، هۆشیاریەکەشی بەجۆرێک سنووردارە کە ناتوانێت بەسەر تەنگوچەلەمە و قەیرانەکانیدا
سەرکەوێت ! کورد پێویستی بە هێزی نەرم و سەرکردەی لێهاتوو و قوربانیدەر هەیە کە کۆمەڵگا هۆشیاربکاتەوە
و دۆخەکە ڕاستەڕێ بکاتەوە ، کەواتە سووچەکە
لە گەل نیە بەڵکە بۆ ئەو دۆخە سیاسی و کۆمەڵایتیەیە کە تێیدا دەژیت و ڕەنگدانەوەی
سیستەمی دەسەڵاتەکەیە ، قەیرانەکانمان لەبوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی
دەگەڕیتەوە بۆ سنوورداربوونی هۆشیاری خەڵک کە سەبەبکاری سەرەکی بریتیە لە لاوازی مەنزومەی
دەسەڵات و دەسەڵاداران ، ڕەفتاری گەل و
مامڵەی خەڵک لە شەقام و شوێنی کار و لەگەڵ دراوسێ ناگەڕێتەوە بۆ عەیبە «جینیەکان»ی
گەل یان ئەنجامی میراتی کلتووری کە وا لە گەل بکات هۆشیاری کەمتر بێت لە گەلانی تر
، هۆکاری ناخۆشی و نەهامەتی گەل دەگەڕیتەوە بۆ مەنزومەی دەسەڵات و ئیدارەدان و ئامرازە
جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتورری کە بتوانێت گەلێکی پێشکەوتوو دابمەزرێنێت
کە ڕێز لە قانون و زانست بگرێت ، سەیری ئەو گەلەی ئێستای کوردستان بکە و بەراوردی
بکەی بەو گەلی کوردستانی ساڵانی چلەکان و پەنجاکان و شەستەکان و حەفتا و هەشتاکانی
سەدەی ڕابردوو ، هەرووکیان هەمان گەلن ، بەڵام جلوبەرگی ئافرەتانی ئەوێ ڕۆژێ و ئێستا
زۆر جیاوازە ، ئافرەت سەرکۆت و تەنورەی
کورت و دەستومەچەک ڕووت بوون ، نەک وەک ئێستا سەرپۆش و لەچەک و جووبە کە هەمووی ئیستیراد
کراوە ، هەروەها هەمان شت بۆ جۆری بیرکردنەوە و هۆشیاری و ڕەفتار و مامڵە …تاد ، کەواتە
جیاوازیەکە لە پەیام و ئامرازەکانی مەنزومەی دەسەڵاتی سیاسی و کلتووری و تەعلیمی و
ئایینیە ، بۆیە سەرکردایەتکردن و ئیدارەدانی
وڵات هۆکارێکی بنەڕەتی هۆشیارکردنەوە و پێشاندانی ئامانجە مەزنەکانە .
نموونەی سەرکردەی مەزن
کە توانی گەلەکەی هۆشیارکاتەوە و لەخەوی غەفڵەت و تاریکی دەریبێنێت «پۆل کاگامی» سەرۆکی
ڕواندا-یە لەبەرچی باسی ڕواندا دەکەم ؟ چونکە دۆخی کوردستان لەچاو ئەوەی ئەوان تێیدا
ژیان بەهەشت بوو !! بزانە چ پازدانێکی گەورەیان هاویشت ، لە نەوەدەکاندا ڕواندا جەنگێکی ناوخۆ لەنێوان دوو قەبیلە «هۆتۆ و تۆتسی » بەخۆیەوە بینی زیاتر لە ملیۆنێک کەس کوژران ، تەبعەن دەستی دەرەکی
بۆ نانەوەی دووبەرەکی هەردوو قەبیلە هۆکاری سەرەکی بوو !! ئەوکاتی گەلی ڕواندا ئاستی هۆشیاریان لە گەلی
کوردستان ئەگەر نزمتر نەبێت باشتر نەبوو ، بەڵام کاگامی داهیە و عاقلمەندی بڕاگماتی لە ساڵی 2000 هات و سەرۆکایەتی ڕواندای گرتەدەست
ڤو توانی ئەو وڵاتە بریندارە بخاتەسەر سکەی هۆشیارکردنەوە و لەخەوهەڵسان و چاکردنەوە
، پەرەی بە وشیاری گەلەکەیدا و پڕۆژەیەکی دادپەروەری بۆ وڵاتەکەی دانا کە لەسەر بیرۆکەی
سزادان ڕانەوەستابوو ، بەڵکو ئیعترافکردن بە هەڵە و بیرلێکردنەوەی ئەو هەڵەیە بۆ
خزمەتکردنی کۆمەڵگا ، کاگامی خەڵک بەجۆرێک وشیار دەکاتەوە و پێیان دەڵێت : ( نیشتیمانێکمان
هەیە با بونیاتی بنێین و ، لەکاتێکدا بەدەستێک فرمێسکەکانمان دەسڕینەوە و بەدەستەکەی
تر بینا دەکەین ) ، ئيستا ئەو وڵاتە پێی دەگوترێ « سەنگاپورا»ی ئەفەریقا ، بێگومان
کاگامی قەدیس نەبوو ، دەسەڵاتداران قەدیس نین ، بەڵام ئەو پیاوە کاریگەریەکی زۆری
لە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی وڵاتەکەی بێجیاوازی هەبوو و توانی هەندەسەی چنینی نیشتیمانەکەی
بگەڕێنێتەوە و، لە نەبووەوە گەشانەوەیەکی گەورە لە تاریکترین دۆخدا بەسەر وڵاتەکەی
هێنا ، کوردستان پێویستی بە پۆل کاگامی- یەکە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی