پارتی ڕێک و ڕاست ئەڵێ
من لە خەتی تورکیام ، سەد جاری تریش بچینە تورکیا و ئاڵای کوردستان دانەنێن ، تا ئێوارە
ئەردۆگان ناوی هەرێمی کوردستان نەیەتە سەردەمی و هەر بڵێ باکوری عێراق ، ئێمە دۆستایەتی
و هاوپەیمانیی لەگەڵ ناپچڕێنین ، بۆیە پارتیەکانیش بڕوا و تێڕوانینێکی جێگیریان هەیە
بۆ حیزبەکەیان و بە پارتێتی ئەژین و بە پارتێتی ئەمرن.
هەرچی یەکێتیە ئەوەی جێگیریی
بێ نایزانێ ،خۆی و ئەندامان و خەڵکیشی لە دوودڵی و ڕاڕاییەکی بەردەوامدا هێشتۆتەوە.
ئەمڕۆ لەسەر زاری سەرۆکەکەیەوە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی
بلەدا بە ناڕاستەوخۆیی پشتیوانی ڕۆژئاوای کرد و کوردایەتی خۆی دوپات کردوە ، بەڵام هەر دوێنێ بەسەدان ئاسایشی یەکێتی
داباریبون بۆ ڕێگە گرتن لە بیست و پێنج کەس بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی
سەبارەت بە هاتنی ئەردۆگان بۆ بەغدا و هەولێر .
ئەم دوو فاقیی و ناڕونیانە
لەهەڵوێستی یەکێتیدا دوهێندەی هەڵوێستەکانی پارتی مەترسی هەیە لەسەر دیموکراسیەت و
ڕای جیاواز .
مامەڵەکردن لەگەڵ پارتێکی
دیکتاتۆری خۆسەپێنی ڕۆشن زۆر ئاسانترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبێکی دیموکراتی دیکتاتۆری
نیشتمانپەروەری خۆسەپێنی چەپی سەلەفی .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی