لە مێژووی شەش سەد ساڵەیان
لە ناوچەکەدا، واتە دوای هاتنییان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکەکان دوو خزمەتی هەرە
گەرەیان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە.
دوو خزمەت کە هیچ نەیەوەیەکی
تر نەیانتوانیوە و ناتوانن پێشکەشی مرۆڤایەتی بکەن.
تەنها دوو خزمەت و سێیەمی
نییە.
🔶خزمەتی یەکەم سوڵتانەکانی عوسمانی کردییان.
هەر یەکێکییان کە دەبووە
سوڵتان، هەڵدەستا بە قڕکردنی هەرچی برا و برازای هەیە و هەر هەموویانی سەر دەبڕین.
٣٦ سوڵتان، ٣٦ قەتڵوعامی برا و برازا و نەوەکانییان،
وە ٣٦ جار بنبڕکردنی پیسترین تۆوی مرۆڤایەتی.
چ کردەیەک هێندەی
کوشتنی بەچکە سوڵتان خزمەتە بە مرۆڤایەتی...!
بێننە پێشچاو،
چ خزمەتێکی مەزنە ئەو
٣٦ سوڵتانە کردییان…!
🔶خزمەتی دووەم کەمالیستەکان کردییان
ئەم خزمەتە مەزنەی
تورکەکان بە مرۆڤایەتی کوشتنی ئەو کوردانە بوو کە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم خیانەتییان
دژی نەتەوەکەیان کرد و لە پێناو تورکەکاندا خەونی سەربەخۆیی کوردیان لەبار برد.
ئەمانە یەک حەسەن خەیری
و دوان و سیان نەبوون.
لەشکرێک بوون لە سەرۆک
خێڵ و تەریقەتەکان.
ئەوانە مەزبەتە دوای مەزبەتە
بۆ کۆنگرەی ئاشتی پاریس و کۆبونەوەکانی لۆزانییان دەنارد و دەیانگووت ئێمە دەوڵەتی
سەربەخۆییمان ناوێت و دەمانەوێت لەگەڵ تورکەکان بژین.
ئەمانە ئەو خەونەی کوردیان بۆ سەربەخۆیی لەبار برد کە لە ١٤ خاڵەکەی وردرۆ و وڵسن و رێککەوتننامەی سیڤەردا
بەرجەستە بوون.
دوای ئەوەی کەمالیستەکان
ئیشیان بەو خائینانە نەما، یەک بەیەکی ئەو خیانەتکارانەیان لە سێدارە دا.
چ کردەیەک هێندەی
کوشتنی خیانەتکار خزمەتە بە مرۆڤایەتی...!
بەتایبەتی خائنگەلێک کە
دژی مافەکانی نەتەوەیکی ژێردەستە و بەدبەختی وەک کورد بێت.
بەڵێ تورکەکان دوو خزمەتی
مەزنییان بە مرۆڤایەتی کردووە کە بە هیچ نەتەوەیەکی تر نەدەکرا.
تەنها دوو خزمەت بە مرۆڤایەتی
و سێیەمی نییە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی