بردنەوەی جەنگ بێشەڕ یان
بەڕێگای بێپکدادانی ڕاسەتەوخۆ ، زۆر باشترە لەوەی بچیەناو جەنگەکە و تووشی زیانگەیاندن بیت .
«سن زوو»
دەیان نووسەری گەورە و
لێکۆلەر و پسپۆرانی جیهانی سیاسەت ، دیدگا و بۆچونی جیاوازی خۆیان لەسەر هێرشەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
خستەڕوو و ، هەندێکیان پێیانوایە کە ئێران کردارێکی داهێنانەی بە گەلەکۆمەکیەکی
ترسناکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوورهاوێژ ئەنجامدا و ، ئامانجێکی سیاسی بەدیهێنا
ئەویش ئەوەیە کە ئێران دەتوانێت بگاتە قووڵایی خاکی ئیسرائیل و ترس و تۆقان بخاتە
ناو ئیسرائیلیەکان و ، خواستی ئەوەی نیە بیگەینێتە
جەنگێکی سەرتاپاگیر لەگەڵ ئیسرائیل ، چونکە ئێران دەزانێت کە هەر جەنگێکی نیزامی یان
نیمچە نیزامی لەبەرژەوەندی ئێران نیە چونکە وڵاتەیەکگرتووەکان و خۆرئاوا دێنە ناو
جەنگەکە و پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن ، بەڵام ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ تا دوا سەرباز لە
سەربازەکانی بریکارەکانی لە ناوچەکە و ئەوانە سووتەمەنی ئەون کە دەیانسووتنت و ،
ئامادەنیە خۆی یان سەربازەکانی بۆ شەڕ ، هەندێکی
تر وایدەبینن کە ئەوەی تاران ئەنجامیداوە وەک فیلمێکی بازرگانی و شانۆگەری و نمایشکردنێکی
ڕێککەوتنێکی لەپێشینەکراو لەنێوان تەهران و تەلئەبیب و واشینتۆن بووە ، هەندێکی تر
پێیان وایە کە تاران گەمەیەکی زۆر ترسناکی کردووە و ، بەم ئیهانەکردنەی ئیسرائیل خۆیخستەسەر
لێواری دۆزەخ .
کەسەیری لێدانە تۆڵەسەندنەوەکانی
ئیران -م کرد بەرانبەر ئیسرائیل ، لێدانە موشەکیە فاشیلەکەی سەدامم بیر هاتەوە کە
لە ینایەری 1991 ، «40» موشەکی جۆری سکۆد-ی لە ئسرائیلدا ، بۆئەوەی ئیسرائیل بخاتە
ناو جوغزی ململانێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، لەڕاپۆرتێکدا خوێندمەوە کە سێ ساڵ لەمەوبەر
سوپای ئیسرائیل بەشێک لە ئەرشیفی خۆی بڵاوکردەوە ، کەتێیدا باسی هێرشە موشەکیەکەی
سەدام دەکات و دەڵێت ؛ «14» کوژرا و «200» بریندار و ڕووخانی زۆرێک لە باڵەخانە و
ئاگربەربوون لە هەندێک لە کارگە و ، جگە لەوەش کۆمەڵگای ئیسرائیلی دووچاری ترس و تۆقانی
هێرشی کیمایی بووەوە و وایلە «200» کەس کرد کە دەرزی دژە گازی ئەعساب لەخۆیانبدەن
، ئالەم دۆخە نالەبار و هەموارەدا وڵاتەیەکگرتووەکان فشاری خستەسەر ئیسرائیل کە هێرش
نەکاتە سەر عێراق و دانبەخۆیدابگرێت ، ئیسرائیل بە بەڵێنەکانی ئەمەریکا ڕازیبوو و
، ئەمەریکا سەدامی بۆ ڕووخاند و لەسێدارەی
داو و سیستەمی پاتریۆتی بۆدانا ، لەهێرشەکەی ئەمجارەی ئێرانیش هەمان داوای لە ئیسرائیل
کردووە ، کە لێدانێکی ڕەمزی لە ئێران بدا ، ئەوبوو لە ڕاگەیاندەکان بڵاوکرایەوە چەند
مووشەکێک بەر هەندێک دامەزراوەی کەوتن و ، پێشتریش پەیامی ئەمەریکا ئەوەبوو کە «
توانرا هێرشەکەی ئێران شکستی پێبهێنرێت و ئیسرائیل سەرکەوت و لەوەزیاتر دۆخەکە پەرەنەستێنن
» ، هێشتا زووە قسەیەکی وورد لەسەر ئەنجامی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بکرێت ،
بەڵام بەتەئکید لەژێرپەردە بەڵێن بە ئیسرائیل دراوە .
فەیلەسوفی جەنگ-ی چینی
« سن زو» بەر لە «2500» ساڵ لەمەوبەر تەئکیدی لەسەر ئەوە کرۆتەوە کە بردنەوەی جەنگ
بێشەڕ ، زۆر باشترە لە چوونەناو جەنگ ، ئەوڕۆ دەیان ڕێگای دبلۆماسی هەیە بۆ سەرکەوتن
و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکان ، بەهەرحاڵ
بەهیواین ئەو دۆخەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوور بێت لە گڕگرتن و پەرەسەندن ، دۆخێک بێتە
ئاراوە کە لەبەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی
گەلی فەڵەستین و گەلی کوردستان دابێت و نەبێتە مایەی زیاتری ئازا و ئەشکەنجەی ئەو
گەلانە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی