هەپەگە کوژرانى ١٥ سەربازى تورکیاى ڕاگەیاند

کوردستان

04/05/2024‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

هەپەگە ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانی شەڕى گۆلکا بە نارنجۆک، چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێرشییان کردووەتە سەر پوساى تورکیا و لە ئەنجامدا ١٥ سەرباز کوژراون و پێنج خێمە و دوو سەنگەریش لەناوبران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ٤ـی ئایار لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزەکانمان لە کانی بۆتکێی گۆڕەپانی شەڕى گۆلکا لە هەرێمی مەتینا، سەربازانى تورکیامان خستە ژێر چاودێرییەوە، کاتژمێر ٠٧:٤٥ لە مەودایەکی بە نارنجۆک و چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێرشمان کردە سەریان و ١٥ سەرباز کوژران و پێنج خێمە و دوو سەنگەر لەناوبران.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی ٢ ، ٣ و ٤ـی ئایار شاخی شەهید ڕەشید، شاخی زەنگیل و دەشتی کافیای هەرێمی گارە، گۆڕەپانی شەری مەتینا و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا و هەرێمی ئاوی لۆلانی خواکورک، بە گشتی ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگى بۆردوومان کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ٢ و ٣ـی ئایار گۆڕەپانەکانی شەڕى شێلازێ و گۆلکای مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیمی زاپ، بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و چەکی قورس بۆردوومان کران.

بەپەلە