میدیای نەوەی نوێ: سودانی بە تەواوی هەژماری منی ڕەتکردەوە

کوردستان

04/05/2024‌ 1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میدیای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەژماری منی بە تەواوی ڕەتکردوەتەوە.

بەگوێرەی میدیای نەوەی نوێ، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەژماری منی بەتەواوی رەتکردەوە و بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردوون بە زووترین کات دەست بکەن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەم هەنگاوە لە روویی کردارییەوە هەژماری من هەڵوەشایەوە، چونکە فەرمانبەر و مووچەخۆران سەرپشکن لەوەی لەو بانکە حکومییە عێراقییە ژمارەی بانکی بکەنەوە.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندێکی عێراق بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پڕۆسەی تەوتینی مووچە بگاتە هەرێمی کوردستان.