شارپرێس:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕێی هەنگاوێکی "دڵنیاکەرەوە"ی چینو ڕوسیایە، بە وەرگرتنی بەڵێن لەو دوو وڵاتە کە بە تەنیا مرۆڤ کۆنترۆڵی چەکی ئەتۆمیی دەکات نەک زیرەکیی دەستکرد.
بەگوێرهى میدیاکانی ئەمریکا، پۆڵ دین، بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن بەڵێنێکی ڕوون و بەهێزی داوە کە مرۆڤ کۆنترۆڵی تەواوەتییی بەسەر چەکی ئەتۆمییدا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا و بەریتانیاش بە هەمان شێوە ئەمەیان ڕاگەیاندووە.
دین هەروەک وتویەتی: ئێمە پێشوازیی لە لێدوانێکی هاوشێوەی چین و فیدراسیۆنی ڕووسیا دەکەین. ئێمە پێمان وایە ئەمە ستانداردێکی زۆر گرنگە بۆ ڕەفتاری بەرپرسیارانە و پێمان وایە شتێکە کە زۆر پێشوازیی لێدەکرێت لە چوارچێوەی P5دا، وەک ئاماژەدان بە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لێدوانەکانی دین لە کاتێکدایە کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەوڵی قووڵکردنەوەی گفتوگۆی جیاجیا لەگەڵ چین دەدات سەبارەت بە سیاسەتی چەکی ئەتۆمی و گەشەسەندنی زیرەکیی دەستکرد و وەزارەتی بەرگری چینیش تا ئێستا بەفەرمی لێدوانی لەسەر ئەو پرسە نەداوە.