شارپرێس:
ڕۆژنامهیهكى بهریتانی پلانێكى دۆناڵد ترهمپ ئاشكرادهكات تایبهت بهپرسى كێشهكانى ئۆكرانیاو ڕوسیا، دهشڵێت:"ترەمپ پلانێکی وردی داڕشتوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکان لەئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنێت".
ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافى بهریتانى لهزارى سهرچاوهیهكى نزیك لهدۆناڵد ترهمپهوه ئاشكرایكردوه، "پلانێک هەیە، بەڵام ترەمپ باسیناکات بۆ ئەوەی هەموو کاریگەرییەکانی لەدەستنەدات، تاوهکو دوای هەڵبژاردنەکان".
بهوتهى ئهو سهرچاوهیه، "ترەمپ لەبری ئەوە سەرنجی لەسەر ئەو پەیامە سادەیە دەبێت کە توانای وەستاندنی ململانێکانی هەیە، ئەمەش لەهەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ئەو دەنگدەرانەی کە چارەی ئاشتییانەی ئەویان پێ باشترە".
وتیشی:"ترهمپ دەیەوێت کۆمەڵکوژییەکە بوەستێنێت، بەدروشمی "ترەمپ کۆمەڵکوژییەکە دەوەستێنێت"، ئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەو دروشمانەی کە کاندیدە سیاسییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن".
پێشتر ترەمپ لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری تایم جەختی لەوەکردەوە کە ئەگەر بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، هەوڵی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا دەدات، بەڵام ئەوروپاش دەبێت پشکی دادپەروەرانەی خۆی بدات.
سەرۆکی پێشوی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، دەتوانێت کۆتایی بەململانێکانی ئۆکرانیا بهێنێت بەگوشارخستنەسەر ڕژێمی کیێڤ بۆ ئەوەی دەستبەرداری نیمچە دورگەی کریمەو دۆنباس بێت بۆ ڕوسیا.