پەیامنێرانی بێسنور: عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان یەكێك لەناوچە زۆر مەترسیدارەكانی جیهانە

عیراق

03/05/2024‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه



رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور رایگەیاند، عێراق ئەمساڵ لە ریزبەندی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامەوانی پاشەكشێی كردووەو یەکێک لەناوچە مەترسیدارەکانە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، عێراق لە ساڵی (2024, )لەكۆی (180) دەوڵەت, لە ریزبەندی (169)هەمین دەوڵەتدا ناوی هاتووە, بەوەش دوو پلە هاتووەتە خوارەوە, بەوپێیەی لە ساڵی (2023) لە ریزبەندی (167) هەمین دەوڵەتدا بووە.

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژنامەنوسان لە عێراق لەهەموو لایەكەوە روبەڕوی هەڕەشە دەبنەوە, لەسایەی لاوازی دەوڵەت و دامەزراوەكانی, كە كەمتەرخەمی دەكەن لە ئەركی پاراستنیان.

دەشڵێت، پەیوەندیەكی توندوڵ هەیە لەنێوان ئامرازەكانی راگەیاندن و حزبە سیاسیەكان لە عێراق, كە كۆنتڕۆڵی ئاڕاستەی نوسینیان كردوون. كاریگەری سیاسی لەسەر ئامرازەكانی راگەیاندن, وایكردووە هەواڵی سەربەخۆ لەنەمان نزیكببێتەوە, ئەوەش وادەكات راستی لەگەرمەی كێشمەكێشەكاندا ونببێت.

بەپەلە