کۆمپانیایەکی چینی تایبەتمەندیی ناوازە بۆ مۆبایلە نوێکەی دەستەبەر دەکات

هەمەڕەنگ

03/05/2024‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هواوی مۆبایلە نوێیەکەی Pura 70 Ultra ـی ئاشکرا کرد، کە بە کامێرا و تەکنەلۆجیای ئەوتۆ تەیاری کردووە کە پێشتر لە هیچ کام لە مۆبایلەکانیدا بەردەست نەبووە.

مۆبایلەکە توانای وێنەگرتنی نایابی هەیە بەهۆی کامێرای سەرەکییە سێ هاوێنەییەکەی کە بە ڕوونی (50+50+40) مێگاپێکسڵ کاردەکات ، هەروەک هاوێنەیەک بۆ وێنەگرتنی زۆر فراوان و کامێرایەکی سێڵفی بە روونی 13 مێگاپێکسڵ کە توانای بەڵگەنامەکردنی ڤیدیۆی 4K ی هەیە.

مۆبایلەکە پێکهاتەیەکی جیاوازی دیزاینکراوی هەیە کە بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت بەپێی ستانداردی  IP68 ، هەروەک ڕەهەندەکانی بریتین لە (162.6/75.1/8.4) ملم، و کێشی 226 گرامە.

سەبارەت بە شاشەکەی، شاشەیەکی LTPO OLED 6.8 ئینجە، بە ڕوونی (2844/1260) پێکسڵ، فرێکوێنسییەکەی 120 هێرتز، زۆرترین ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 2500 cd/، و لەلایەن Kunlun Glass پارێزراوە، کە بەرگەی شۆک و ڕووشان دەگرێت.

مۆبایلەکە لەسەر HarmonyOS 4.2 کاردەکات و پڕۆسێسەرێکی Kirin 9010 و ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایتە.

مۆبایلە نوێکەی هواوی دوو دەرچەی سیم، دەرچەی USB Type-C 3.1، چیپی NFC، تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنیات لە دوورەوە و سکانەری پەنجەمۆر کە لەناو شاشەکەدایە، تەیار کراوە.

پاتریەکەی توانای 5200 میلی ئەمپێری هەیە، دەتوانرێت بە شەحنێکی خێرا بە تەلی بارگاویی بکرێتەوە کە توانای 100 واتی هەیە، هەروەک دەتوانرێت بێ تەلیش بارگاوی بکرێتەوە، تایبەتمەندییەکی تری مۆبایلەکە ئەوە کە  دەتوانرێت بەشێوەی بێتەل لە مۆبایلەکانی ترەوە بارگایی بکرێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە