ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سودانی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین فایلەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ڕێکارەکانی حکومەت کرا. بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە و بەردەوامبوون لە چاکسازییە ئابووری و کارگێڕییەکان، بەگوێرەی ئەوەی لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە.
گرنگی پاراستنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی بنیاتنەر جەختکرایەوە، کە نوێنەرایەتی باشترین ڕێگا دەکات بۆ گۆڕینی هەموو تەحەددیەکان بۆ دەرفەتێک کە چاکە بۆ هەموو عێراقییەکان بەدەستبهێنێت.