جیهان چاوەڕوانی قەیرانێكی نوێی ئابووری دەكات

جیهان

03/05/2024‌ 821 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕاپرسییەك دەریخستووە كە ٩٨%ی بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان پێشبینی پاشەكشەی ئابووری دەكەن بەم زووانە، بەڵام لەسەر درێژیی و قووڵی و توندی پاشەكشەكە  دابەشبوون لەنێوانیاندا هەیە.

ڕاپرسییەكە نزیكەی ١٢٧ هەزار بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆگرتبوو و لەلایەن گۆڤاری “Seaworld”ەوە ئەنجامدراوە، ئاشكرایكردووە كە بەڕێوەبەرانی جێبەجێكار لە ئەمریكا و ئاسیا و ئەوروپا و جیهان خۆیان بۆ دابەزینێكی توندی ئابووری ئامادە دەكەن و نزیكەی نیوەیان ترسیان هەیە كە پاشەكشەكە لە قەیرانی دارایی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٧ خراپتر دەبێت. 

نزیكەی یەك لەسەر سێی بەشداربووان لە سەرانسەری جیهان پێیان وایە نادڵنیایی لە دەوری ئاراستەی سیاسەتی دراو و بەرزبوونەوەی تێچووی سەرمایە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر گەشەی داهاتووی كارەكانیان، زۆرترین ڕێژەی لە ئەمریكا (32%)، لە دوای ئەویش ئەوروپا (28%) و ئاسیا ( 27%)یە.

بەڕێوەبەرانی جێبەجێكار لە سەرانسەری ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكا بەدوای دەرفەتەكاندا دەگەڕێن بۆ بەدەستهێنانی سوودێكی كێبڕكێ سەرەڕای پێشبینییە نەرێنییەكان.

بەپەلە