دانەگاز: بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

کوردستان

03/05/2024‌ 160 جار خوێندراوه‌ته‌وه


کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی دەڵێت ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی پێش ئەو هێرشەی هەینیی رابردوو کرایە سەر کێڵگەکە.
 
کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوێكدا  ئەمڕۆ هەینی ڕونیکردەوە، "ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە گەیشتووەتەوە زیاتر لە 500 پێ سێجا لە رۆژێکدا. بەرهەمهێنانی LPG گەیشتووەتەوە 1100 تۆن و گازی کۆندێنسەیتیش 15 هەزار بەرمیل."
 
دانەگاز ئاماژەی بەوەشکرد "دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دێت لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها پابەندیی تووند بۆ تووندکردنی بەرچاوی ئاسایش و بەهێزکردنی بەرگری لە کێڵگەی کۆرمۆر."
 
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هاوبەشەکانی سوورن لەسەر پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتی و ئاسایشی تەواوی کارمەندان و دامەزراوەکانمان. شانازیش دەکەین بە خزمەتکردنی گەلی کوردستان و عێراق و، پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتەکە لە رێگەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە نرخێکی هەرزان و کاربۆنی کەم. هەروەها دابینکردنی پێویستیی LPG لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
 

بەپەلە