شەپۆلی بەهێزی باران و هەورە برووسکە بەردەوام دەبێت

کوردستان

03/05/2024‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند.

هەروەها بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئەو شەپۆلە باران و هەوره بروسکەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەردەوام دەبێت.


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ هەینی   03-05-2024    
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت , بارانی مامناوەند و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت , لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەریەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت , بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان , هەروەها بۆ کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت بەڵام لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت .  
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت  ( 10 –  20  )کم/س . لە هەندێک کات خێرایی کەمێک چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تـــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لەکات باران بارین ل ەنێوان (5 -  6) کم دەبێت 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی شەممە  04-05-2024 
کەش/ ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت . لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکە کەمێک لاواز دەبێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) کم/س 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لەکات باران بارین ل ەنێوان (5 -  6) کم دەبێت 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21
سلێمانی  : 20
دهۆک  :  21
 زاخۆ  : 22
هەڵەبجە : 20
کەرکوک : 25
سۆران : 19 
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 26

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-05-03

بەپەلە