قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر دەڵێت، كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران له‌سه‌ر هه‌ولێر زۆر بوو؛ داواش له هاووڵاتییان ده‌كات زبڵ و خاشاك له شوێنه گشتییه‌كان فڕێ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو نه‌گیرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر بەمیدیای نزیک لەپارتی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژێر ڕۆشنایی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، ئاماده‌كاریی پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید دەشڵێت، كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران له‌سه‌ر هه‌ولێر زۆر بوو به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا، به‌ڵام تیمه‌كانیان ئاماده‌ییان هه‌بوو و فریای ئه‌و شوێنانه كه‌وتن كه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌یان به‌سه‌ره‌وه بوو.
هەروەها گوتی، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی پارێزگا و شاره‌وانی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هۆی ئاماده‌ییان توانیان ڕێڕه‌وی ئاو بكه‌نه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی دووه‌می بارانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌م بكه‌نه‌وه.
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاشکرایکرد، ته‌نیا 50 ماڵ له هه‌موو هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو.