کارمەندێکی پۆلیسی ڕاپەڕین گیانی لەدەست دا

کوردستان

03/05/2024‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی لێچوونی کلۆرەوە لەیەکێک لە بوتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەزای پشدەر کارمەندێکی پۆلیسی گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش بەهۆی کاریگەری کلۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەشارپرێس دراوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی کارمەندێکی پۆلیس  بەناوی  عەبدوڵڵا بابەکر عەلی ) لە دایڪبووی ۱۹۷۱ خەڵکی گوندی بێگەڵاس بەهۆی لێچوونی بوتڵی کڵۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا.

 هاوکات کارمەندێکی تری پۆلیس کە ئەرکیان پاراستنی  پڕۆژەکە بووە بەهۆی کاریگەی ماددەی کلۆرەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە.

بەپەلە