دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانیان بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا (چوار) تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و داواکارین لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (١٠٦)بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتیان.