بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى نیسان دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (7.500) بۆ (8.500) دیناردایه.
رونیشیکردەوە، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موەلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت و هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ـى بەیانى بۆ 1ـى شەوە، نرخى ئەمپێریان 9000 بۆ 9500 دینارە و ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 10.000 دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی موەلیدهکانیش بۆ مانگى ئایار بەمجۆرەیە، رۆژانه كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه و به‌یانیانیش مۆلیده‌كانی كاتژمێر 6:30 بۆ 7ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.