شارپرێس:
ئایا پێشتر قەلەڕەشی سپییت بینیوە؟ هەرچەندە ڕەنگە پێت ئەستەم بێت کە شتێکی لەو شێوەیە هەبێت، بەڵام لەڕاستیدا قەلەڕەشی سپی بونی هەیە.
بەگوێرەی پێگەی کەناڵی CNNی ئەمریکی، فۆتۆگرافەری سروشتو گیانلەبەرە کێوییەکان جاکۆب باک لەسەرەتای ساڵی 2024دا دەرفەتی بینینی قەلەڕەشێکی سپی لەشاری ئەنکۆرەیج لەویلایەتی ئەلاسکای بۆ ڕەخسا.
لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە دیکۆمێنتی کردوە، قەلەڕەشەکە بەڕەنگی سپی تۆخ دەرکەوتوە، بەتایبەتی کە قەلەڕەشێکی ڕەش لەتەنیشتیوە وەستاوە.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، باک وتویەتی، “زۆر لەقەلەڕەشێکی ئاسایی دەچێت، بەڵام وەک ئەوە وایە بەهەڵە کەوتبێتە ناو سەتڵێکی بۆیەی سپییەوە".
شارەزایان دەڵێن، پێدەچێت ئەم باڵندانە توشی نەخۆشیی لیوسیزم (Leucism)ببن کە حاڵەتێکە لەئەنجامی لەدەستدانی ڕەنگرتن بەهۆی نەبونی ئەو خانەیانەی کە میلانین بەرهەمدەهێنن دروستدەبێت، بەگوێرهى ماڵپەڕی فەرمی خزمەتگوزاری ماسیو گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا، هەندێکجار، ئەم حاڵەتە لەگەڵ حاڵەتێکی تردا تێکەڵدەکرێت کە پێی دەوترێت ئەلبینیزم.
و: ئاکۆ ئاڵی