شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

کوردستان

01/01/2023‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندى هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌یان گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى ساڵى 2023ى عێراق.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شاندى هه‌رێم جارێكى تر سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2023ى عێراق و پشكى كورد له‌بودجه‌ى گشتى.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، شانده‌كه‌ى هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكى كورد له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ده‌كه‌ن.
ساڵانه‌و له‌سه‌روبه‌ندى ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى جێكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق.
ئ.ق

بەپەلە