شارپرێس:
كۆمه‌ڵه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ 2/1/2023گۆڕانكارى له خشته‌ى پێدانى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه‌ى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ڕایگه‌یاندوه، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی دەکەین گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدەدا دەکرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خشته‌ى نوێ به‌م شێوه‌یه، بەیانیان کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەبێت.
نیوەڕوان کاتژمێر١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەوبێت.
ڕۆژانی هەینی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.
به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی وه‌رزى یه‌كه‌م و پشوه‌كانى سه‌رى ساڵ خشته‌ى پێدانى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان گۆڕانكراى به‌سه‌ردا هاتبوو.
ئ.ق