وەزیری شارەوانی: داهاتمان %55 زیادی كردووە

کوردستان

01/01/2023‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، وەزارەتەكەمان توانیویەتی لە ساڵی ڕابردودا 55%ی داهاتەكەی زیاد بكات و و دەشڵێت بەشێكی ئەو داهاتە دەكرێتە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیەی داهاتی هەبووە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ میدیای حكومه‌تی وتووە: بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بوین کە بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022مان دانا و ئامانجان ئەوە بوو، کە بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین.

وەزیری شارەوانی دەشڵێت: دەتوانین بڵێین تاوەکو 22ی کانونی یەکەمی 2022 کە دوا رۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بوە کە بە بەراورد بە رێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابو، توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.

باسی لەوەشكرد، 15%ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.
 س.س

بەپەلە