پەرلەمانتارێک بە بۆنەی سەری ساڵەوە وێنەیەک پێشکەشی سەرۆکی حکومەت دەکات

کوردستان

01/01/2023‌ 1921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەندامێكی پەلەمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێوە چەند وێنەیەكی سەرەگرتنی بەرمیلی نەوتی داناوە و دەڵێت: ئەم وێنانە پێش سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك وێنەی ڕزبەستنی بەرمیلی نەوت وەرگرتنی داناوە و نوسیویەتی: بەبۆنەی ساڵی نوێوە، ئەم وێنانە پێشكەش بە سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و هەردوو بنەماڵەی حكومڕان و بەرپرسانی حزبەكانیان دەكەم.

ئئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەم وێنانە ئەمڕۆ، ١ی ١ی ٢٠٢٣، لە قەزای سەیدسادق گیراون، هاوڵاتیان چاوەڕێن حكومەت ئەو بەرمیلە نەوتەیان بۆ فریای ئەم سەرمایە بخا كە بە (١٠٣) هەزار دینار پێیان ئەفرۆشێ.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٣ بوو، لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەموو ماڵێك ئەمساڵ بەرمیلێك نەوتی پێدەدرێت.

س.س

بەپەلە