شارپرێس:
ده‌زگاى كەشناسی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌و تا كۆتایی هه‌فته‌ش به‌رده‌وامده‌بێت.
ده‌زگاى كه‌شناسى عێراق ڕایگه‌یاندوه، له‌ئێوارەی ڕۆژی دوشەممەوه بارانبارین دەستپێده‌كات‌و تا ڕۆژى چوارشەممه بەردەوامده‌بێت.
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، هه‌روه‌ك پێشبینیشده‌كرێت، لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا بارانبارین بەشێوه‌یه‌كى چڕ ڕوو لەسه‌رجه‌م ناوچەكانی عێراق بكات.
لاى خۆیشیه‌وه سادق عەتییە شارەزای بواری كەشناسی سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتڕاستكردۆته‌وه‌و وتویه‌تى:"لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران ناوچەكانی عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان دەگرێتەوە".
ش.هـ