شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاشكرایده‌كات، به‌چه‌ندین هۆكارى جیاواز شه‌وى ڕابردوو له‌هه‌ولێر 30 كه‌س برینداربون.
ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاشكرایكرد، لەڕێگه‌ی 10 تیمی تەندروستیه‌وه لەهەولێر لەحاڵەتی ئامادەباشیدابون، بۆ ئه‌وه‌ى شەوی سەرساڵ بەبێ هیچ كێشەیەك تێپەڕێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "تیمەكانمان پێشوازیان لە 30 حاڵەتی برینداری جۆراوجۆر كردوە كە لەئاهەنگەكانی سەری ساڵ برینداربون".
هه‌ر شەوی ڕابردوش بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە لەتەواوی شەقامەكانی هەولێر ئاهەنگ بەڕێوەچوو، هاوكات بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە چەند كەسێك برینداربون.
ش.هـ