شارپرێس:
سەرپەرشیاری تیمی پاککردنەوە لەبازاڕی گشتی هەولێر ئاشكرایده‌كات، تەنها لەناو پارکی شاره‌كه‌دا نزیکەی پێنج تۆن زبڵ‌و خاشاک کۆکراوەتەوە، ده‌شڵێت:"زۆربەی پاشماوەکان دەبەی ئاو‌و یارییە ئاگرینەکان بون".
شوکر عەلی خان سەرپەرشیاری تیمی پاککردنەوە لەبازاڕی گشتی هەولێر به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتوه، "لەدوای تەواوبونی ئاهەنگ‌و ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لەساڵی نوێ، لەکاتژمێر دوی بەرەبەیانەوە دەستمان بەپاککردنەوەی شەقام‌و شوێنە گشتییەکان کردوە".
ده‌شڵێت، "تەنها لەناو پارکی شارى هه‌ولێر، نزیکەی پێنج تۆن زبڵ‌و خاشاک کۆکراوەتەوە، زۆربەی پاشماوەکانیش دەبەی ئاو‌و یارییە ئاگرینەکان بون".
به‌وته‌ى سەرپەرشیاری تیمی پاککردنەوە لەبازاڕی گشتی هەولێر، "چوار تیمی پاککردنەوە لەبازاڕی گشتی هەولێر کاردەکەن، کە هەر تیمێک 15 کەس دەبن، لەهەموو بۆنەکان لەئەرکدان".
له‌شارى سلێمانیش له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه تیمه‌كانى پاكردنه‌وه سه‌رقاڵى پاككردنه‌وه‌ى شه‌قام‌و ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵیان تێدا ئه‌نجامدراوه.
ش.هـ